لە ڕۆژانی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە کە شەهاب حوسێنی ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی بڕیارە لە فیلمێکدا ڕۆڵی سەدام دیکتاتۆری لەناوچووی بەعس بگێڕێت.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر شاخێک لە ئاڵتوونیش بدەن هیچ کات ئامادە نیم ڕۆڵی سەدام بگێڕم.
شەهاب حوسێنی ڕایگەیاندووە کە هیچ ئاگاداری ئەو فیلمە نیم و هەموو دەنگۆیەک لە سەر پێدانی ڕۆڵی سەدام بە خۆم ڕەتدەکەمەوە و بە پێی ئەو بیرکردنەوەی خۆم ئامادە نابم تەنانەت لە بەرامبەر وەرگرتنی شاخێک لە ئاڵتوونیش ڕۆڵی ئەو کەسە نەفرەتلێکراوە بگێڕم.
شەهاب حوسێنی ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانییە کە فیلمەکانی وەک شەهرزاد و پێستی شێر لە هەرێمی کوردستان زیاتر بە خەڵکی ناساندووە./.