ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانی تەواو لە سەر لێکترازانی ناو ماڵی کورد و ئەو ململانێ نەخوازراوەی دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم دەربڕراوە.

یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە و دەبێت کۆدەنگی نیشتمانیی لە سەر بێت.

ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکگرتووی ئیسلامی داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە کە پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانیاندا بکەن و لە سەر کاندیدێکی هاوبەش بگەنە ڕێکەوتن./.