ئیلهام ئەحمەد لە وتووێژێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بۆ وڵاتی عۆمان وتی کە ئەم سەردانانە نابێتە هۆی چارەسەری سیاسی لە سەر ئاستی سوریا، لە بەر ئەوەی کە مامەڵەکردنی بێ مەرج نابێتە هۆی چارەسەری سیاسی و حکومەتی سوریا لە سیاسەتەکانی بەردەوامە.
ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوە هاوبەشەکان لە گەڵ لایەنە عەرەبەکان وتی کە ئێمە داوای ئەوەمان کردووە پرۆژەیەکی عەرەبی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا هەبێت.
ئیلهام ئەحمەد وتی کە ئێمە داوای ئەوەشمان کردووە تورکیا هێزەکانی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بکشێنێتەوە.
وتیشی کە داوامان لە وڵاتانی عەرەبی کردووە کە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری سیاسی دابنرێت و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە کۆتایی هێنان بە شەڕە بەردەوامەکان و ئازارەکانی خەڵک و چارەسەرکردنی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان خەڵکی ئەم وڵاتە./.