شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە " ئەمەی حکومەتی ئێکسپایەر بەم هەموو داهاتەوە بەرامبەر بە مووچەخۆران دەیکات، ئەوپەڕی بێڕێزییە و لێی بێدەنگ نابین، ئەگەر دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نەکرێتەوە ئەوا خۆپێشاندان دەست پێدەکەینەوە و ئەمجارەش خۆپێشاندان لە هەولێری پایتەخت و بەردەم بارەگای حکومەت دەبێت ".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە ئەم حکومەتە بە فشار نەبێت ئامادە نییە مافی ئاسایی هاووڵاتیان و فەرمانبەران بدات./.