مەولود چاوش ئۆغلۆ هەواڵی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان ئێران، تورکیا، سوریا و ڕووسیای ڕاگەیاند. کۆبوونەوەکەش تایبەت بە سوریا دەبێت.
ناوبراو وتی کە سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژانی 6 و 7 ی نیسان سەردانی تورکیا دەکات.
چاوش ئۆغلۆ ڕایگەیاند کە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها گرێبەستی دانەوێڵە و درێژکردنەوەی بۆ ماوەی 120 ڕۆژ وتووێژ دەکات. ئەو گرێبەستە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بە نێوەندگێڕی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کراوە./.