باسم عەوادی وتی کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی هەرێم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پێدەکاتەوە.
عەوادی وتی کە وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە هاوبەشەکەن.
ناوبراو وتی کە کۆمپانیای سۆمۆ لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا نامەیەکی فەرمی بۆ تورکیا دەنێرێت و هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە./.