میدیای فەرمی یەکێتی بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی شەممە 13 ی ئایاری 2023 ی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە ڕایگەیاندووە کە ڕەوشی سیاسی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا و تێڕوانینی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان وتووێژی لە سەر کرا.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختی لە سەر یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی کردووەتەوە بە ئامانجی باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک و گەشەپێدانی دیمۆکراسی.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی خۆشحاڵی خۆیی سەبارەت بە کەشی ئەرێنیی ناوخۆی کوردستان دەربڕیوە و هیوای خواستووە کە حوکمڕانی و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی گەشەی بەرچاو بە خۆوە ببینێت./.