سێرگێی سۆبیانین ڕایگەیاند کە لە درەنگانی شەوی ڕابردوو بە درۆن هەوڵی هێرشکردنە سەر مۆسکۆ درا و لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بە دواوە نەبووە.
ئەوە یەکەم جار نییە کە مۆسکۆ لە لایەن درۆنەکانی ئۆکرایناوە هێرشی دەکرێتە سەر. هێرشەکەی ئەمجارەش لە ڕێگای دوو درۆنەوە بووە کە لە لایەن هێزەکانی ڕووسیاوە تێکشکاوە.