لە کاتێکدا کە ئاڵۆزییەکانی نێوان عمرانخان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و حکومەتی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە، دادگایەک ناوبراوی لە دۆسیەی بەکارهێنانی دیارییە حکومییەکاندا بە سێ ساڵ زیندانیکردن و 5 ساڵ قەدەغەکردنی چالاکی سیاسی سزا دا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان لە شاری لاهور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کراوە.