سەڵاحەدین بابەکر ڕایگەیاند کە ئامانج لە پرۆژەی نیشتمانیی دەنگە ناڕازییەکان، ئەوەیە کە هەموو دەنگە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە لە چوارچێوەیەکی نیشتمانیدا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان.
ناوبراو وتی کە بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە دەمانەوێت گۆڕانکاری ڕیشەیی لە هەرێمی کوردستان بەدی بێنین.
ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەمجارە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سەدا 50 ی زیاتری دەنگەکان بە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بدەن، دەتوانین کابینەی داهاتوو پێک بێنین.