لە کاتێکدا کە سەرکردەکانی کۆمەڵەی ئابوریی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پایتەختی نایجڕیا بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری دەستێوەردانی سەربازی لە نەیجر کۆدەبنەوە، ئەنجومەنی سەربازیی دەسەڵاتداری نەیجر پێکهێنانی کابینەی نوێی بە سەرۆکایەتی عەلی ئەمین زین ڕاگەیاندووە.
فەرمانی پێکهێنانی کابینەی نوێی نەیجر لە لایەن عەبدولڕەحمان تیچانی فەرماندەی کودەتاچییەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی ئەم وڵاتە واژۆ کراوە. کابینەکە لە 20 وەزیر پێکهاتووە و عەلی ئەمین زین بەدەر لە سەرۆکایەتی کابینە، وەزارەتی ئابوری و داراییشی لە ئەستۆ دەبێت.