لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای كەركوكی ئاڕاستە كردوە، ڕۆڵی خۆیان لە درێژكردنەوەی ئاسایش و سەپاندنی دەوڵەتی یاسا بەسەر ئاژاوەگێڕانی پارێزگاكەدا بگرنەبەر.
پێویستە هێزە ئەمنیەكان چاوكراوەبن لە دەستگیركردنی هەركەسێك كە ئاسایشی كەركوك تێكبدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانی جەختی لەوەكردەوە، پێویستە هێزە ئەمنیەكان چاوكراوەبن لە دەستگیركردنی هەركەسێك كە ئاسایشی كەركوك تێكبدات لە هەر لایەكەوە بێت ڕێگە نەدەن بەهیچ شێوەیەك چەك هەڵبگرن، جگە لە دەزگا ئەمنییەكان.