ستران عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکانی یەکێتی زۆر بە دیمۆکراسییانە بەڕێوەچووە و ئەمەش بەشێکە لە سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی و لە پێنجەمین کۆنگرەدا کە 27 ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت دەسەڵاتی زیاتر بە بافڵ تاڵەبانی دەدرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە لەم کۆنگرەی یەکێتییەدا جەخت لە سەر کۆدەنگی لە بڕیاردان لە سەر کۆی پرسە گرنگەکان دەکرێتەوە.
ستران عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە لەم کۆنگرەیەدا گرنگی بە ژنان و گەنجان لە ناو ئۆرگانەکانی یەکێتیدا دەدرێت.