به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی سه‌ردانی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رخێڵ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی جگه له‌وه‌ی گوێبیستی راپۆرتێكی گشتگیر بوو له‌باره‌ی هه‌وڵ و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كرد كه هه‌میشه و ماندوونه‌ناسانه له خه‌می ئاسایشی خه‌ڵك و سه‌قامگیریی هه‌رێمدا بوون".
سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌زگای ئاسایش وتی: "هه‌وڵه‌كانتان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چالاكییه بهردهوامهكانتان له‌پێناو پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵك و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی سه‌قامگیر مایه‌ی شانازییه و به‌ڕێزه‌وه لێیده‌ڕوانین".
له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی و مه‌ترسیی پاشماوه‌كانی داعش، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماده‌بووانی له به‌رنامه‌ی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان بهرچاوڕوونكرد و داوایكرد كه "هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگای ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له هه‌رێم و عیراق فراوانتربكرێن" و ئه‌م هه‌نگاوه‌شی به "فاكته‌رێكی گرنگی ئارامی و سه‌قامگیری" ناوبرد.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی راسپارد كه "پشتبه‌ستوو به یاسا و بڕیاره‌كانی دادگا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی یاساشكێنان ببنه‌وه و دژی هه‌ر هه‌وڵێك بوه‌ستنه‌وه كه ئامانجه‌كه‌ی دروستكردنی مه‌ترسی و تێكدانی ئاسایش بێت".
وتیشی: "ژیان و ئارامیی خه‌ڵك كاری له‌پێشینه‌ی ئێوه‌یه و ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كانتان له‌و پێناوه‌دا بێت، ئێمه‌ش پاڵپشت و پشتیوانتان ده‌بین".