جەمال کۆچەر ڕایگەیاندووە کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق مافی ڤیتۆی نییە کە ڕێگری لە ناردنی پارەی دابەشکردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە مافی ڤیتۆ تەنیا لای محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و ئەویش واژۆی لە سەر ناردنی پارەکە بە شێوەی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردووە.
جەمال کۆچەر ڕایگەیاندووە کە بە پێی یاسا وەزیری دارایی عێراق بە هەر بیانوویەک ناتوانێت ڕێگری لە ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان بکات.