سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی لە پاش دەستنیشانکردنی گابرێل ئاتاڵ وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە ئاشکرا کرد.
لە کابینەی نوێی فەرەنسا کەسێکی تەمەن 38 ساڵە بە ناوی ئستفان سیجورنی کە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپایە وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشان کراوە و دەبێتە جێگرەوەی کاترین کۆلۆنا.