مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی ڕایانگەیاندووە کە مووچە بدەین و نەدەن، شۆڕشی سپی مامۆستایان بەردەوام دەبێت و درێژە بە بایکۆت دەدرێت تا جێبەجێکردنی تەواوی داواکارییەکانیش درێژە بە بایکۆت دەدرێت.
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیش ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە 5 ی شوباتی 2024 ڕۆژێک لە پاش وەرگرتنی مووچە، لە ژێر ناوی " پێکەوە بەهێزترین " کاریگەرترین خۆپێشاندانی سەرتاسەری ڕێکدەخرێت.