دەیڤید کامیرۆن لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان وتی کە لەندەن ڕەنگە لە پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکانی چەندین ساڵەی فەڵەستین و ئیسرائیل بکات، وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین لە چوارچێوەی پرۆژەی دوو دەوڵەتی بە فەرمی بناسێت.
ناوبراو ڕەتیکردووەتەوە کە تا حەماس لە کەرتی غەززەدا هەبێت ئەو بڕیارە لە لایەن لەندەنەوە بدرێت و ڕایگەیاندووە کە دەبێت ئاسۆیەکی باشتر بۆ فەڵەستینییەکان دیاری بکرێت و ئەوان خاوەنی وڵاتی خۆیان بن.
دەیڤید کامیرۆن ڕایگەیاندووە کە بە فەرمی ناساندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بۆ ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام لە ناوچەکە بە پێویست دادەنرێت.