ڕوانگه ـ بەمەبەستی زانین و ئاشکراکردنی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی هەولێر، وەزارەتی کارەبای هەرێم لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە و لیژنەکە سەردانی شوێنی ڕووداوەکەیان کردووە.
هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەستدا نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.
لە ڕاگەێندراوێکدا وەزارەتی کارەبا، ئەوەی خستۆتەڕوو:" وەزارەتی کارەبا لەسەر فەرمانی وەزیری کارەبا لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، بەسەرپەرشتی حوسێن حەمەد قادر ڕاوێژکاری وەزارەت سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کردووە
هەر لەو ڕاگەێندراوەدا باس لەوە کراوە:" دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگەو ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوون بەوەی کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.
باس لەوەشکراوە:" لێژنەکەش هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لێژنەکانی لێکۆڵینەوەو لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر.