ڕوانگە ـ بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی تەموزی ٢٠٢٤ بنکەکانی دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرانەوە.
ئەمڕۆ هەر یەک لە مەسعود پزیشکیان کە ریفۆرمخوازە و سەعید جەلیلی لە باڵی نەریتخواز رکابەری بۆ کورسی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران دەکەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا کرانەوە.
بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە دەرگاکانیان دادەخەن و بە زۆری دەنگدان تا نیوەی شەو درێژدەکرێتەوە و ئەنجامی کۆتاییش سبەینێ شەممە ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند کە زیاتر لە ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار کەس مافی دەنگدانیان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا هەیە.
لە خولى یەکەمدا رێژەی بەشداریکردن لە نێوان ٤٠% بۆ ٣٩.٩٦% بووە.
خولی دووەم دوای هەڵبژاردنی ٢٨ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت کە ڕێژەی بەشداریکردنیان کەم وێنەیەکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی، چونکە زیاتر لە ٦٠%ی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ جێگرتنەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی خۆیان لە دەنگدان بە دوور گرت، ئەوەش دوای مردنی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە.