بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی دارستان و ژینگهی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ڕاگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووه" ئاگرێکى فراوان لە سنوورى گوندى تەلانى سەر بە قەزاى دوکان کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هاوکاری پۆلیسی بەرگری شارستانی دوکان و بەرگری و شارستانی ناحیەی سورداش و تیمی بنکەی ئازادی لە سلێمانی و چەند کارمەندێکی پاڵاوگەی نەوتی دوکان و هاوڵاتیانی گوندەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی (٥٠٠) دۆنم پووش و پاوان و زیانی به دارهكانی بەڕووش گهیاندووه، بەڵام تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.