ڕوانگە - تەرمی ئەفەسەرێکی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتى سلێمانى لە ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیەکەدا دۆزرایەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست پەیامنێری ڕوانگە، کەوتووە، ئەفسەرەکە ناوى هاوژین عەبدوڵایە و خاوەنى کچ و کوڕێکە و لە ئێستادا تەرمەکەى گواستراوەتەوە بۆ پزیشکى دادى سلێمانى.
هەربەپێ زانیاریەکان، هێشتا هۆکارى گیانلەدەستدانى ئەفسەرەکە بە فەرمى نازانرێت، بەڵام دەوترێت بە فیشەک کۆتایى بەژیانى خۆى هێناوە.