ڕوانگە - فەرمانبەرانی ناڕازی گرێبەست لەگەرمیان داوا لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەکەن هاوکار و پاڵپشتیان بێت بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان، کە خۆی دەبینێتەوە لەپێداچونەوە بەبڕیارەکانی وەزارەتی دارایی تایبەت بەدامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندیان بەشێوەی هەمیشەیی. کە بەپێی مەرجەکانی هاتوو لە نوسراوی (گشتاندنی دارایی ژمارە ٥ی ساڵی /٢٠٢٤) ئەم فەرمانبەرانە بێبەش ئەبن لەهەلی دامەزراندن بەشێوەی هەمیشەیی.
لە بەرامبەریشدا جەلال شێخ نوری سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ فەرمانبەرانی ناڕازی گرێبەست دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند؛" داواکاریەکانیان بەڕەوا دەزانین و هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ گەیاندنی داواکاریەکانیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار، چونکە مافی ڕەوای خۆیانە لەپای ئەو خزمەت و ئەرکەی لەسەرشانیان بوە، بەشێوەیەکی فەرمی دابمەزرێن.