ڕوانگە - سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رەتیکردەوە گفتۆگۆ لەگەڵ پارتی و یەکێتی بکات.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، شاندی پارتی و یەکێتی، پەیوەندییان کردووە بۆ کۆبوونەوە بەڵام ئەوان  رەتی دەکەنەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن.

ئەوەشی وت: پێویستە لایەنەکانی دیکەش لەگەڵ ئەو دوو حزبە کۆنەبنەوە، رەوتی هەڵوێست ئەم کۆبونەوانە بە پێویست نازانێت، چونکە ئامادەنین بچنە حکومەت لەگەڵ هیچ کامیان.