ڕوانگە - بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى (پەیەدە) ڕایگەیاند، ئامانجى تورکیا لەهێرشەکانى بۆسەر ڕۆژئاواى کوردستان، بەمەبەستى دروستکردنى پشێوییە، تا لەو ڕێگەیەوە کوردان بە کۆچى زۆرەملێ ناچاربکات.
ساڵح موسلیم، وتیشى، "تورکیا دەیەوێت کوردان ناچاربکات لە ڕۆژئاواى ڕووبارى فوراتەوە کۆچ بکەن بۆ ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات".
ساڵح موسلیم داوا لە ڕەوەندى کوردى لە ئەوروپا دەکات دەنگى خۆیان بەرزبکەنەوە و وڵاتان لەم تاوانە ئاگاداربکەنەوە.
دوای ڕۆژى 23ى تشرینى یەکەم، لە شارۆچکەی کازانی ئەنقەرە هێرشێک کرایەسەر وێستگەی پیشەسازی هێزی ئاسمانی تورکیا بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 14 کەسیش برینداربوون، لەبەرامبەرئەوهێرشەدا تورکیا تورکیا بەبی هۆ هێرشەکانى بۆسەر هەرێمى کوردستان و ڕۆژئاواى کوردستان چڕکردووەتەوە.