ڕوانگە - بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە نزیک بەنداوی تشرین لە منبج، دوو رۆژنامەنوسی کورد کە لە ئاژانسی هاوار کاریان دەکرد، گیانیان لەدەستدا. 

 ئاژانسی هەواڵیی هاوار (ANHA) ئەمڕۆ هەینی 20-12-2024 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "جیهان بیلگین و نازم داشتان، هەردوو رۆژنامەڤانی ئاژانسەکەمان بەهۆی بۆردوومانی درۆنی تورکیاوە شەهید بوون هەروەها ئاماژەی بەوەشکدووە، ئەو دوو رۆژنامەنوسە لە 8 ـی ئەم مانگەوە بۆردوومان و شەڕی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقیان لە سنووری منبج رووماڵ کردووە.

 بەگوێرەی راگەیێندراوی ئاژانسی ئانها، هەردوو رۆژنامەنوسەکە لەکاتی ئەرکەکانیاندا کاژێر 03:20ـی ئێوارەی دوێنێ لەسەر رێگەی نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سرین ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن درۆنێکی تورکیاوە بۆردوومان کراوە و بەوهۆیە شەهید بوون و شۆفێرەکەشیان بەناوی عەزیز حاجی بۆزان بریندار بووە".