ڕوانگە - سیروان محەمەد مەعروف، بەڕێوەبەری نوسینگی حەج و عەمرەی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: "نوسینگەی حەج و عەمرەی گەرمیان لە مڕۆوە ئاگاداری ئەو حاجیانە دەکەینەوە کە ناویان دەرچووە بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2025. ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا قۆناغی دووەمی پارەکانیان لێ وەردەگیرێت.

وتیشی: "پارەی خەرجی حاجیان بە دووقۆناغ وەردەگیرێت و چەند مانێگێک بەر لە ئێستا هەر حاجییەک بڕی چوار ملیۆن دیناری لێ وەرگیراوە و لە ئێستادا  قۆناغی دووەمی پارەکانیان لێ وەردەگیرێت.

سیروان محەمەد مەعروف، بەڕێوەبەری نوسینگی حەج و عەمرەی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" لە ئێستادا دووجۆر گەشتمان هەیە ئەوانیش گەشتی وشکانی و گەشتی ئاسمانی، گە شتی وشکانی بڕەکەی کەمترە و بۆ هەر حاجییەک بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت و گەشتی ئاسمانیش بڕی حەوت ملیۆن دیناریان لێ وەردەگیرێت.و بۆیە ئێستا ئاگاداریان دەکەینەوە کە ئەو بڕە پارەیان لاماوە ڕادەستی ئێمەی بکەن بۆئەوەی ئێمەش بتوانین ئەو خەرجییانەی کە لە مەوسیمی حەجدا خەرج دەکرێت بۆیان جێبەجێ بکەین، ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا لیژنەیەک پێکهێنراوە لەگەڵ دەستەی حەج و عەمرەی باڵای عێراق بۆئەوەی بچنە وڵاتی سعودیە و لەوێ ئەو شوێنانەی کە دەستەبەرکراوە بۆ حاجیان لەو پارەیە خەرجییەکانان دابینبکرێت.