ڕوانگە - سەڵاحەدین محەمەد بەهادین زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرەی بەدەستهێنا و بەئەمینداری گشتی ئە حزبە هەڵبژێردرایەوە.

هۆشیار عەبدوڵا، وتەبێژی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردن بۆ ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەركردایەتی ئەنجامدرا و بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بەئەمینداری گشتی یەكگرتوو هەڵبژێردرایەوە.

وتیشی، “لە هەڵبژاردنی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین وەك ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كە تەنها كاندیدی ئەو پۆستە بوو، 728 بەڵێ و 11 نەخێر و 25 دەنگی سپی هەبوون.

ئەوەشیخستەڕوو،”جیاكردنەوەی دەنگەكان بۆ ئەندامانی سەركردایەتی بەردەوامە و 30 ئەندام لەكۆی ئەو كەسانەی خۆیان كاندید كردووە وەك ئەندامی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن”.