ڕوانگە - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان٫ به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵی نوێی ٢٠٢٥ی زایینیەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:؛ هيوادارم ساڵى نوێ، بۆ هه‌مووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت.
وتیشی:؛ ساڵی ٢٠٢٤ گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکه‌دا هاتنه ئاراوه كه ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسیيان، کاریگەری لەسەر دۆخى هه‌موو ناوچەکە دروست كردووه. ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنه‌وه‌يه‌كى باڵا و پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى ناوخۆیيمان لێ ده‌خوازن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ده‌کەن، هه‌روه‌ها بۆ سوودوه‌ر‌گرتن له ده‌رفه‌ته‌كان.
وتیشی:؛ داوا لە هەموو لايه‌نه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و بە گیانی بەرپرسیاريه‌تيی نیشتمانيی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن. له‌م دۆخ و قۆناغه‌دا، پێكه‌وه‌يى و کاری هاوبەش تەنها ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، بۆيه جه‌خت له گرنگيى په‌له‌كردن له دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه.
سەرۆکی هەرێم ڕونیشیکردەوە:؛ هەر به‌م بۆنه‌يه‌وه پابەنديى هه‌رێمى كوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوبەشە هه‌رێمی و نێودەوڵەتییەکانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشه‌كان دووپات ده‌كه‌مه‌وه. هاوكاريى نێوانمان ده‌بێته هۆكارێكى سه‌قامگيرى و ئاشتی و گەشەسەندن لە عێراق و ناوچەکەدا و يارمه‌تيى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ى گه‌لان و پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌دات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان٫٫ ئاماژەی بەوەشکرد:؛هه‌رێمى کوردستان به ویست و ئیرادەی دڵسۆزانه‌ى گەلەکەی له هه‌موو پێكهاته‌كان و هێزه نيشتمانييه‌كانى، توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەردەوامبوونی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە. با به هیوا و ئومێده‌وه ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کاری جددی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان.