ڕوانگە - بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ناوچەکەو ئەو بارودۆخەی کە ئێستا لە سوریا و ڕۆژئاوا بەتایبەتی دەگوزەرێت، بڕیار وایە نوێنەری مه‌سعود بارزانى سەردانی ڕۆژئاوابکات و لەوێ له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات کۆببێتەوە دواتریش سەردانی هه‌ردوو شاری حەسەکەو قامشلۆ له‌ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

چونی نوێنەرەمەی بارزانی بۆ ڕۆژئاوا لەکاتێکدایە تورکیا ڕاستەوخۆ و هەمیش لە ڕێگەی هێزە شەڕەکەرەکانی دیکەوە هێرش دەکاتەسەر هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوا.

به‌گوێره‌ى زانیاریەکان ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/13 حەمید دەربەندی كه‌ بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژئاوای کوردستانه‌ له‌باره‌گاى بارزانى، به‌نوێنه‌رایه‌تى مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەچێتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌ کۆدەبێتەوە و دواتریش ده‌چێته‌ شاری قامشلۆ لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لەسوریا (ئەنەکەسە) کۆدەبێتەوە.