ڕوانگە - مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیان لەگەڵ هەریەکە لە جەنەڕاڵ مایكل كۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا و جەنەڕاڵ لایهی كیڤن، فەرماندەی هێزی هاوبەشی پێداگری پۆڵاین و، جەنەڕاڵ مایكل برۆكس، فەرماندەی هێزی ئەركی هاوبەشی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكان لە وڵاتی شام، گفتوگۆیان لەبارەی پتەوكردنی هاوبەشیی و بایەخی رۆڵی ئەمریكا كردەوە، بۆ راگرتنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاو زامنكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی وڵات.
مەزڵوم عەبدی ئەوەشی ئاشکرا کردووە؛ كۆبونەوەكە گرنگ بووە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سوریاو ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان دژی داعش و جەختیان لە هەوڵە نێودەوڵەتیان كردەوە بۆ سەرلەنوێ ئامادەكردنەوەی خێزانەكان لەناوی كەمپی هۆل و كۆنتڕۆڵكردنی زیندانەكان.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە، ئاشکرایشیکردووە؛ هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەختمبان لەسەر پتەوكردنی هاوبەشیی و بایەخی رۆڵی ئەمریكا كردەوە، بۆ راگرتنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاو زامنكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی وڵات.