ڕوانگە - بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا بۆ ئەدهەم بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیانەوە ڕایگەیاند.؛بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( خەیریە عەبدولرەزاق ) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت.بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە.؛ کە بنەماڵەی ئەدهەم بارزانی نموونەیەکی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی
بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەدهەم بارزانی:
بەڕێز کاک شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( خەیریە عەبدولرەزاق ) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی دایکی ئازیزتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەکتان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان