ڕوانگە - شاندی ئیمرالیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان دەم پارتی لە بارەى دواین دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلانمان لە کۆبوونەوەکانمان ئاگادار کردۆتەوە و ئەم قۆناغە بۆ هەموومان ژیانێکی ئازاد و پێکەوەیی دەڕەخسێنێت.
شاندی ئیمرالیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان دەم پارتی راگەیەندراوێکیان سەبارەت بە دواین کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، عەبدوڵا ئۆجالانمان لە کۆبوونەوەکانمان ئاگادار کردۆتەوە و کارەکانی ئۆجالان لەسەر پرۆسەکە بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان لێدوانی پێویست دەدرێت، وەک دەستەی کارگێڕی درێژە بە کار و پەیوەندییەکانیان دەدەن و لەگەڵ ڕوودانی پێشهاتەکان ڕای گشتی ئاگادار دەکەنەوە.
وەک شاندەکە ئاماژەى پێکردووەن ئەم پرۆسەیە وادەکات هەمووان پێکەوە و بە ئازادی بژین.