ڕوانگە - لە ساڵرۆژی ئازادکردنی کۆبانێ مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەوڵ بۆ بونیادنانی سوریایەکی ئارام و سەربەخۆ دەدەن.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)لە پەیامێکدا رایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنەوەی کۆبانێ بە قوربانی پاڵەوانانمان بەدەستهاتووە کە گڕی هیوای لای سەرجەم سورییەکان داگیرساند.

هەر لە پەیامەکەیدا باسیلەوەکردووە، ئازادکردنی کۆبانێ تەنها دەستکەوتێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژی بوو و بووە سیمبولی ئازادی و یەکگرتوویی و شکۆ.

مەزڵوم عەبدی لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختیکردووەتەوە، “بەردەوام دەبین لە شەڕی دژی تیرۆر لەگەڵ هاوبەشانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هەوڵدەدەین بۆ بنیاتنانی سوریایەکی ئارام و سەقامگیر، ئەو رێگای سەرکەوتنەی له کۆبانێ دەستمانپێکرد بەرەو ئایندەیەکی باشتر بەردەوامی پێدەدەین.