ڕوانگە- جارێکی دیکە  ئاگربەستی نێوان حزبوڵڵای لوبنان‌و ئیسرائیل، کۆتاییهات و دیسانەوە شەڕ و ناکۆکیەکان لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا دەستی پێکردەوە.

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویان کردۆتەوە، بەرەبەیانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٥/١/٢٦ جارێکی دیکە ده‌نگى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز له‌سنورى لوبنان بیستراون".

سەرچاوە هەواڵیەکانی لوبنان ئاشكرایانكردوه‌، لەگەڵ تەواوبونی ئاگربەستی 60 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل‌و حزبوڵڵای لوبنانی، جارێکی دیکە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لەشارۆچکەی کەفر کەلای باشوری لوبنان بیستراون، هەروەها درۆنەکانی ئیسرائیل  بەسەر ئاسمانی لوبناندا فڕیون.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە، دەبێت لەمڕۆوە ئیسرائیل هێزەکانی لەباشوری لوبنان بکشێنێتەوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل وەها هەنگاوێک لەمکاتەدا بەدور دەزانێت.

 شەوی 27ی تشرینی دوەمی ساڵی ڕابردوو، ئاگربەستی نێوان حزبوڵڵای لوبنانی‌و سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی 60 ڕۆژ چوە بواری جێبەجێکردنەوە.