- ڕوانگە - فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا وه‌ڵامی "ئه‌وه‌ی ناونراوه به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق" له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌داته‌وه؛ ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی ئیمزایان كۆ كردووه‌ته‌وه، به ئاشكرا هه‌رێمی كوردستان به ئامانج ده‌گرن و تێیدا مه‌به‌ستیانه مووچه و قووتی هاووڵاتییانی ببڕدرێت، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه خراپه‌یه كه پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
- فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق شه‌ممه، 25ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا وه‌ڵامی "ئه‌وه‌ی ناونراوه به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق" له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان داوه‌ته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌وڵه بۆ به ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان و مووچه و قووتی هاووڵاتییانییهتی.
- فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، دۆخی خراپی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان به ئامانج ده‌گرێت، له‌و كاته‌ی هاووڵاتییانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له ساده‌ترین و سه‌ره‌تاییترین بنه‌ما و پێكهاته‌كانی ژیانێكی ڕێزلێگیراو و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی وه‌كوو ڕێگه‌وبان و نه‌خۆشخانه و ئه‌وانی دیكه بێبه‌شن. له كاتێكدا ته‌نیا ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 6.5%ـی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت و ڕێژه‌ی 93.5%ـی ئه‌و بودجه‌یه بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خه‌رج ده‌كرێت، جێی خۆیه‌تی پرسیار بكرێت، ئه‌و بودجه‌یه له چی به‌كار ده‌هێنرێت و خه‌رج ده‌كرێت؟
- فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێت، واقیعی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و ئه‌و بودجه‌ی بۆ ئه‌و پارێزگایانه ده‌ڕوات، له خۆیدا به‌ڵگه‌كانی ئه‌و گرووپه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، كه به ناوی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌یان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا له دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا ده‌ركه‌وت كه ته‌نیا ڕێژه‌ی 20%ـی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه به‌شدارییان له پرۆسه‌كه‌دا كرد و ئه‌م گرووپه ته‌نیا ڕێژه‌ی 4%ـی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست هێناوه.
- فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت؛ ئێوە هەرێمی کوردستان بە بەشێک لە عێراق نازانن، کەچی وازیشی لێ ناهێنن، بەڵام دەبێت بزانن هەرگیز بە پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان ناگەن.
- جەخت لەوەش دەکاتەوە؛ ئێوە لەوە دەترسن لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بژین، بۆیە ماڵەکانتان گواستووەتەوە هەرێمی کوردستان و لەوێ دەژین، بەڵام ئێرەیی بینایی لێ بڕیوین.
- لە ڕاگەیهنراوەکەدا هاتووە؛ هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور، هەرێمێکی فیدراڵییە و مافی ئەوەتان نییە دەستوەردان لە کاروباریدا بکەن و ڕێگەشتان پێ نادەین ئەو کارە بکەین، چونکە ئێوە سەر بە کۆمەڵەیەکی ڕق لە دڵ و شۆڤێنین و مافی نوێنەرایەتیکردنی گەلی عێراقتان نییە. ئەگەر بە ڕاستی ئێوە خەمی کوردستانتانە بۆچی دژی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفالن، ئەوانەی بە عەقڵێکی هاوشێوەی ئەوەی ئێوە، شەهیدبوون.
فراکسیۆنی پارتی؛ ئێوە هەرێمی کوردستان بە بەشێک لە عێراق نازانن، کەچی وازیشی لێ ناهێنن

- كوردستان
- 28
January 26, 2025