ڕوانگە- بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ژینگە، سەرچاوەکانی وزە و فرەیی ئابووریی عێراق لە بەغدا کۆنفرانسی وزەی عێراق بەڕێوەدەچێت
لە کۆنفرانسەکەدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "رێگرى لە سووتانى گازى هاوەڵمان کردووەتە ئامانج و توانیمان 70%ى ئەو ئامانجە بەدى بهێنین کە لە زۆرترین ئاماژەى کەمکردنەوەى دەردراوى کاربۆنى و بەفیڕۆچوونە. کارمان لەسەر سوودبینینى زیاتر کردووە لە سامانى نەوت و وەبەرهێنانى گازى سروشتى و زیادکردنى بەرهەمهێنانى بەرهەمە نەوتییەکان".
هەروەها باسی لەوەش کرد، "لە پشتبەخۆبەستن لە بەرهەمهێنانى سووتەمەنەییەکان نزیک دەبینەوە".
لەبارەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانەوە ئاماژەی بەوە کرد، "لە نەخشەى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان دا هێڵى گواستنەوەى نەوت و گاز و پەیوەندییەکانمان داناوە بۆ ئەوەی ئاسیا، ئەورووپا و ڵاتانى ناوچەکە پێکەوە