ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی قورباندا چەند ئامۆژگارییەکی بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو.

سەڵاحەدین بەهادین لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئاڵۆزی سیاسی و ناکۆکی ناوخۆیی و دژواری بژێوی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و ناسەقامگیری ئەمنی باڵی بە سەر وڵاتدا کێشاوە.

ناوبراو داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کردووە کە کۆتایی بە زوڵم و پێشێلکردنی مافەکان و برسیکردن و نادادپەروەری بێنن و لە گەڵ خودا و خەڵکدا ئاشت ببنەوە.

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی هەروەها داوایکردووە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم ئازادییەکان بپارێزن و مووچە و بژێوی خەڵک دابین بکەن./.