ڕوانگە- بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/١/٢٩ هەردوو شاندی تەکنیکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوەکۆببنەوە،بەڵام سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دواخرا.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە، دواخستنی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای رێواز فایەق، سەرۆکی شاندی یەکێتی بووە کە کارێکی تایبەتی هەبووە و هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانیش لارییان نەبووە لە دواخستنی کۆبونەوەکە
تائێستا شاندی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی چوار کۆبوونەوەیان کردووە.کۆبوونەوەکان بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بڕیارە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکاندا رەشنووسێک ئامادە بکەن.