سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شەوی رابردوو، هەریەک لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییان کردووە و لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، بيروڕايان گۆڕیوەتەوە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە شەوی پێنجشەممە، 30-1-2025 بووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵیی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گرنگ بۆ سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا".
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و رۆڵى دۆستانه‌ى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن له يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له رۆژگاره سه‌خته‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه گه‌لى كوردستان هه‌رگيز هاوكارييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌بير ناكات".
سەرۆکی فەرەنسا جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی کردووەتەوە و بەپێی راگەیێندراوەکە، "لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه فه‌ره‌نسا به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستايشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانیی له‌پێناو سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا، كرد".
هه‌ر له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "سه‌رۆك ماكرۆن پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان له عێراق و سووريا و داكۆكييان له پاراستنى مافه‌كانى كورد له سووريا كرده‌وه و چه‌ندين بابه‌تى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، تاوتوێ كرد".