ڕوانگە - هەرێمی کوردستان دوو پێشنیاری لەبارەی ناردنی موچەی مانگی 12 دەداتە حکومەتی عێراق و داوا دەکات کە بڕە پارەیەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025 زیاد بکرێت یان بەغدا قەرزێک بدات بە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە، سودانی بە شاندی هەرێمی وتووە قسەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی موچەی مانگی 12وە قسەی ئەویشە 

وەزارەتی دارایی عێراق پێشتر چەندجارێک ڕایگەیاندووە، کە ساڵی 2024 تەواوی پارەی موچەیان  بۆ هەرێم ناردووە و هیچی تر نانێرن و وەزارەتی دارایی هەرێمیش جەختدەکاتەوە، کە موچەی مانگی 12 بە تەواوی نە نێردراوە.