ڕوانگە- بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٢/٢ لەبەردەم ئەنجومەنى وەزیران مامۆستایانی گرێبەست خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام درەنگى شەوى رابردوو عەلی رەئوف نوێنەرى گشتى و چەند نوێنەرێکی دیکەى مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر دەستگیرکراون.
بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە، ئەو مامۆستایانە لە شەوی رابردوو دەستگیرکراون و تائێستاش کەس کارەکانیان نازانن بۆکوێ براون.
\