ڕوانگە- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانیییەوە ڕایگەیاند، نزيكه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانيان له خواردن گرتووه.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه و هه‌موومان پشتگيريى لێ ده‌كه‌ين.
وتیشی؛بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگهيشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاريى لايه‌نه په‌يونديداره‌كان، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه؛.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد،په‌يام و داواكاريى مامۆستايان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان گه‌يشتووه، بۆيه داوايان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لايه‌ك دڵنيا دهكهينهوه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق.