ڕوانگە- سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ناو خێوەتی مانگرتووان تەنها بۆ لێپرسینەوەی وە لە ڕەوشی مانگرتووان.


دڵشاد میرانی یەکێک لە مامۆستایانی مانگرتوو ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی خۆیان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان ئاشکراکردوو ئەوەی خستەڕوو کە سەردانەکەی تەنها بۆ لێپرسینەوەبووە لە ڕەوشی مانگرتووان.


وتیشی؛بافڵ تاڵەبانی پێێی ڕاگەیاندوین کە لە ئەمەریکا چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی هەبووە، بەڵام هەموو ئەو دیدار و کۆبونەوانەی داخستووە بەس بۆئەوەی لەگەڵ مامۆستایانی مانگرتودا کۆببێتەوە و لەڕوشی ئەوان بپرسێت:.


دڵشاد میرانی یەکێک لە مامۆستایانی مانگرتوو، ئاشکرایشیکرد، بافڵ تاڵەبانی هیچ بەڵێنێکی پێنەداوین  بۆیە هەر بەردەوام دەبین لەمانگرتن  و سەردەبین لەسەر داواکاریەکان.