ڕوانگە - سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 05-02-2025 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوکاريی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لەو کۆبونەوەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها جەخت لەسەر گرنگيی پاراستنى سەقامگیريی سیاسی له عێراق کراوەتەوە، ئەمەش بەپێی راگەیێندراوەکە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پتەوکردنی هاريكاريى نێوان بەغدا و هەولێر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولايان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن به پێويست زانى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە مرۆییەکان و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، خرانە به‌ر باس. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له‌و باره‌يه‌وه، داكۆكى لەسەر بەردەواميی پشتگیريی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکاری و هەماهەنگيی بەردەوامى نێوانيان کرايه‌وه."