ڕوانگە- لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، هێزه‌كانیان توانیویانه، لەپارێزگای میسان 10 ئەندامی گروپی مه‌ترسیدارى (قوربان) دەستگیربكه‌ن، ئه‌و گروپه‌ى له‌پێناوى خۆشه‌ویستى بۆ عه‌لى كوڕى ئه‌بو تاڵیب خۆیان ده‌كه‌نه قوربانیى.
لە ڕاگه‌یه‌نراوەكه‌دا ئەوەشخرااوەتەڕوو، " ئەو گرووپە ویستویانە لەسێ ڕۆژی داهاتودا ڕێوڕەسمی ڕاکێشانی تیروپشک بۆ هەڵبژاردنی قوربانیان‌و خۆکوشتنیان بکەن".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ئۆپەراسیۆنەکە دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگریی بوە، سەبارەت بەنیازی گروپەکە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە توندڕەوەکانی، تیروپشکەکەشیان کەوتەسەر کەسێک بەناوی (ع.س.)، کە بڕیاربوو لەماوەی سێ ڕۆژی داهاتودا خۆی هەڵبواسێت".