ڕوانگە- لەناو شاری کەلار لەشەقامی جوت سایدی شەهید کەمال بێویانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس برینداربوون

عەقید سامان عەلی وتەبێژی  هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا و مسیبوشی لانسەر لەشەقامی شەهید کەمال بێویانی شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی لانسەرەکە بریندابوون گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

عەقید سامان عەلی وتەبێژی  هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە،ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بەئاراستەی ڕێگای سەرەکی گەڕەکی ئاوارەکان ڕۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر پێچکردنەوەی ئەنجامداوە بەهۆیەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە، بریندارەکان لەدایک بووی (١٩٨٩ ، ١٩٨٦، ١٩٨٠)ە، سەرجەمیان گواسترانەوە بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر ڕەوانەی سلێمانی کرا، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.