ڕوانگە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، دێنێ شەممە ١٥/٢/٢٠٢٥ هاووڵاتی ( شەهلا عوسمان فتح الله ) دانیشتووی پارێزگای سلێمانی کە بە مەبەستی عومڕە سەردانی سعوودیەی کردبوو لە مەککە پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ڕونیشی کردەوە،ئەم عومڕەکارە تەمەنی سەرووی ٥٠ ساڵە و سوننەتی عومڕەی بەجێ گەیاندووە دواتر لەناو حەرەمی پیرۆز کۆچی دوایی دەکات و بڕیاریشە هەر لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.
شاياني باسه ئەمە پێنجەم عومڕەکاری کوردستانە کە لەسەرەتای ئەمساڵ ٢٠٢٥ لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبێت .