ڕوانگە-‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ‎دێنێ  شەممە  ١٥/٢/٢٠٢٥ هاووڵاتی ( شەهلا عوسمان فتح الله ) دانیشتووی پارێزگای سلێمانی کە بە مەبەستی عومڕە سەردانی سعوودیەی کردبوو لە  مەککە پیرۆز کۆچی دوایی کرد.


‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ڕونیشی کردەوە،‎ئەم عومڕەکارە تەمەنی سەرووی ٥٠ ساڵە و  سوننەتی عومڕەی بەجێ گەیاندووە دواتر لەناو حەرەمی پیرۆز کۆچی دوایی دەکات و بڕیاریشە هەر  لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.


شاياني باسه ئەمە پێنجەم عومڕەکاری کوردستانە کە لەسەرەتای ئەمساڵ ٢٠٢٥ لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبێت .