ڕوانگە - ئەمڕۆسێشەممە ٢٠٢٥/٢/١٨ دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵاکەی سەرۆککۆماری یەکلایی کردەوە لەبارەی تەوتینی موچە.
ڕوانگە- دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵاکەی سەرۆککۆمار تایبەت بە موچە بڕیاریداو دەبێت بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆران جێبەجێ بکرێت.
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دوای ئەوە هات کە لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، لە دادگای فیدراڵی سكاڵای دژی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق تۆماركردبوو، داوایكردبوو وەزارەتی دارایی پابەند بكرێت بە دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و بە بانكیكردنی موچەكانیان.